بازگشت به صفحه اول مقالات اطلاعیه ها صفحات ويژه روزنه آرشيو شماره هاى قبل سايتهاى ديگر گوناگون - شعر و ادبيات

بەياننامەى (2)

سەبارەت بە تيرۆر كردنى موسا حسێن كادرى حزبى كۆمۆنيستى كرێكارى چەپى عێراق

بيان رقم(2)

حول اغتيال الرفيق موسى حسين كادر الحزب الشيوعي العمالي اليساري العراقي

كما اعلنا في بياننا السابق بأن الرفيق موسى حسين مسؤول تنظيمات الحزب الشيوعي  العمالي اليساري العراقي في مدينة كركوك للحزب و احد الشيوعيين المعروفين في المدينة، اغتيل مساء يوم الجمعة 11 كانون الثاني 2008بعد تعرضه للتعذيب وحشي تطلق عليه النار داخل المكتب الحزب و بعد ذالك يفارق الحياة.

لكن بعد تحقيقات اولية حول عملية الأغتيال تبين بأن الرفيق موسى حسين تعرض للهجوم داخل مكتب الحزب الشيوعي العمالي العراقي و عذب هناك و بعد ذالك سحل جثته الى داخل مكتب حزبنا و اطلقت النار على جثته مرة اخرى، و الآن هذه الحقائق معروفة لجماهير كركوك و وعائلة الرفيق موسى و شرطة كركوك، و المكتبين مكتب حزبنا و مكتب الحزب الشيوعي العمالي العراقي اغلقت و اقفلت لغاية اكمال  التحقيق و هرب مسؤول مكتب الحزب الشيوعي العمالي العراقي لحد اعداد هذه البيان هو مختفي.

أن موقفنا ن اغتيال الرفيق موسى حسين كما هو اعلناه في بايننا السابق و لم يتغير، اننا نعلن مرة اخرى حول الذين نفذو هذا العمل الجبان الى  

 

 

هەروەك پێشتر ڕامان ڱەياند بوو هاوڕێ موسا حسێن بەرپرسى رێكخستنەكانى كەركوكى حزبى كۆمۆنيستى كرێكارى چەپى عێراق يەكێك لە كۆمۆنيستە بەرجەستەو ناسراوكانى ئەم شارە، سەرلەئێوارەى ڕۆژى هەينى 11 كانونى دووەمى 2008 دواى ئەشكەنجەكردنى دڕندانە دەدرێتە بەر ڱولە لە نوسينڱەى حزبدا و تيرۆر دەكرێت و ڱيانى لە دەست دەدات.

بەڵام دواى بەدواچوون و لێكۆڵينەوەى سەرەتايى سەبارەت بەم تيرۆر كردنە ڕۆشن بووەتەوە كە هاوڕێ موسا حسێن سەرەتا لەنا نوسينڱەى حزبي كۆمۆنيستى كرێكارى عێراق هێڕش كراوەتە سەرى و ئەشكەنجە كراوەو دواتر لاشەكەى ڕاكشێراوە بۆ ناو نوسينڱەى خۆمان و جارێكى تر لاشەكەى دراوەتە بەر ڱولە و خەڵكى كەركوك و خێزان و كەس و كارى هاوڕێ موسا و پۆليسى شارى كەركوك ئەم مەسەلەيە دەزانن، نوسينڱەكانى حزبى كۆمۆنيستى كرێكارى چەپى عێراق و حزبى كۆمۆنيستى كرێكارى عێراق لەلايەن پۆليسى كەركوكەوە لەژێر لێكۆڵينەودا داخراون و دەرڱاكان لۆك كراون و بەرپرسى نوسينڱەى حزبى كۆمۆنيستى كرێكارى عێراق هەڵ هاتوە و تا ئامادەكردنى ئەم بەيانە ديار نىيە.

هەڵوێستى ئێمە دەربارەى تيرۆر كردنى موسا حسێن هەر ئەوەيە كە لەبەيامەى يەكەمدا ئيشارەتمان پێ كردوەو ڱۆڕانى بەسەردا نەهاتووە، جارێكى تريش ڕادەڱەيەنين سەبارەت بە ئەنجام دەرانى ئەم تاوانە ترسنۆكانەيە هەموو داتاكان ڕووى لە دارو دەستە  ئيسلامى يە تيرۆرستەكانە. بەڵام چۆنايەتى تيرۆر كردنى هاوڕێ موسا حسێن و پەيوندى ناڕۆشنى بە نووسينڱەى حزبى كۆمۆنيستى كرێكارى عێراقەوە لەم نێوەدا زەمينەى تەبليغاتى دژى كۆمۆنيستى فەراهەم دەكات، بۆيە دەبێ بەبێ چەند و چون لە دژى ڕابوەستين و لەبارى بەرين. نابێ فرسەت بدرێت بۆرژوازى و كۆنەپەرستانى دژى كۆمۆنيست ناكۆكيە سياسيەكانى حزبى ئێمە و حزبى كۆۆمنيستى كرێكارى عێراق بەم ترۆرەوە ببەستنەوە و لە دژى كۆمۆنيزم و كۆمۆنيستەكان تەبليغاتى كۆنەپەرستانە و جەنڱى ساردى بەڕێ بخەن.

چاروەڕوانى ئێمە لە ڕابەرى حزبى كۆمۆنيستى كرێكارى عێراق لە دژى تەبليغاتى كۆنەپەرستانە بە دژى كۆمۆنيستەكان ئەوەيە لەڱەڵ ئێمە هەنڱاو هەڵبنێنەەوە، بۆ دەرخستنى ڕاستيەكان تێبكۆشن. بێدەنڱ بوونى تا ئێستاى ڕابەرى حزبى كۆمۆنيستى كرێكارى عێراق هاوشانى بەيانەمەى كۆميتەى كەركوكى ئەم حزبە كە نەك تەنها دەربارەى ئەو مەسائلانەى لەسەرەوە باسمان كرد كە هەموو خەڵك لێى ئاڱادارن، بێ دەنڱە، بەڵكو سەبارەت بە ئينتماى حزبى هاوڕێ موسا حسێن خۆى كڕ كردوەو، ئەمە هيج خزمەتێك بە بێ ناوەڕك كردى تەبليغاتى دژى كۆمۆنيستى ڕەوتە كۆنەپەرستەكان ناكات.

ئێمە جارێكى تر ڕايدەڱەنين تاوانەكانى تيرۆرزمى ئيسلامى و تيرۆر كردنى هاوڕێ موسا حسێن بەهيچ شێوەيەك ناتوانێت كۆمۆنيستەكان و ئازاديخوازان بترسێنێت. ئەمە يەكەم جار نىيە هاوڕێيانى ئێمە تيرۆر دەكەن. ئەم كارە تيرۆستيانە سەرەڕاى پێشاندانى دڕندەيى تيرۆرستان، لەهەمان كاتدا بێچارەيى و ترس وزنۆق چونيان لە ئازاديخوازى و يەكسانى خوازى كۆمۆنيستەكان پێشان دەدات. ئێمە بەتەواوى هێزمانەوە ڕووبەڕووى تاوانباران و ڱشت ڕەوتە كۆنۆپەرستە بۆرژوازيەكان ڕادەستين و چالاكيمان بۆ ڕێكخستنى كرێكاران و خەڵكى ئازاديخواز لە عێراق بۆ كۆتايى هێنان بە مەينداردار بوونى هەردوو پۆڵى تيرۆريزم درێژە پێ ددەين و خەباتمان  بۆ دامەزراندنى كۆمەڵڱەيەكى ئازاد و يەكسان و ئينسانى دە ئەوەندەى تر دەبەينە سەرەوە.

 

حزبي كۆمۆنيستى كرێكارى چەپي عێراق

16 كانونى دووەم 2008


بازگشت به صفحه اول